Erbil 38°C پێنجشەممە 14 ئایار 18:11

لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی : هەرکەس و دامەزراوەو شوێنێک پابەندنەبێت ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ 31 ئاداری 2021, لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بە سەرپەرشتی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و قائیمقامەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان کرانەوەو ڕێکارو میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان دیاریکران.
داوا لە هاووڵاتیانیش کرا، کە پابەندی تەواوی بڕیارو ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان بن و هاوکارو یارمەتیدەری فەرمانگاکانی دەوڵەت بن بۆ جێبەجێکردنیان، هەموولایەک ئاگادارکرایەوە، کە هەرکەس و دامەزراوەو شوێنێک پابەندنەبێت ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەریدا بگیرێتەبەر.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.