دكتۆر به‌شیر حه‌داد له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی بودجه‌و تێپه‌ڕاندنی رایگه‌یاند كه پرسی بودجه دوای چاوهڕوانكردنێكی زۆر و هه‌وڵێكی زۆر بۆ گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتن و رێكه‌وتن په‌سه‌ندكرا، ئه‌و بودجه‌یه‌ش زه‌حمه‌ترین كار بوو له‌و كارانه‌ی كه ئه‌نجامدرا بودجه‌یه به‌سترایه‌وه به پرسی هه‌لبژاردنی پێشوه‌خته و خه‌رجیه‌كی زۆری تیا‌بوو.
روونیشیكرده‌وه كه ره‌هه‌ندی سیاسی زاڵ بوو به سه‌ر ره‌هه‌نده دارایی و یاساییه‌كه‌ی.
دكتۆر به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دركی به‌وه كردبوو كه ره‌هه‌ندی سیاسی زاڵه به‌سه‌ر بودجه بۆیه له دوو لایه‌نه‌وه كاری له سه‌ر بكرێت له رووی سیاسی و له رووی هونه‌ری و یاسایی.
روونیشیكرده‌وه كه تێپه‌ڕاندنی بودجه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو خه‌ڵكی عێراق بوو، هه‌رچه‌ند هه‌ندێ لایه‌ن دژی بوون، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان نه‌بوو به تێروانینی ئه‌وان.
ئه‌و لایه‌نانه وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه ئه‌و بودجه‌یه له لای حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی بێت، چونكه ئه‌و پاره زه‌به‌لاحه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كازمی ده‌ستكراوه بێت له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان.
بودجه یاسایه‌كی گرنگه، بۆ هه‌رێمی كوردستان سوودبه‌خش بوو نه‌ك به مانای هاتنی پاره به‌ڵكو بودجه پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدایه، زۆر لایه‌نی دیكه ده‌گرێته‌وه په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئاسایی ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌قامگیری هێنایه كایه‌وه.
له رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه زۆر گرنگه رێگه به هه‌رێم بدرێت نه‌وتی خۆی بفرۆشێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كه‌س بۆی نیه بڵێ هه‌رێم پابه‌ند نه‌بووه، له جێه‌به‌جێكردنی رێككه‌وتن و راده‌ست نه‌كردنی نه‌وت، چونكه به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ئه‌وه پاره‌یه ده‌بڕدرا له‌و به‌شه نه‌وته‌ی كه رێككه‌وتنی له سه‌ر كرابوو.
ئێستاش داهاتی نه‌وته راده‌ستی سۆمۆ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش رێككه‌وتنی له سه‌ر ده‌كرێت له رووی هونه‌رییه‌وه .
ئه‌و رێككه‌وتنه زۆر سوودی ده‌بێت له رووی سیاسی و ده‌روونی و ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی جگه له هاتنی بڕه پاره‌یه‌ك.
ئێستا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی به‌غدایه بۆیه ئێستا ده‌بێ به‌هێز بین و یه‌ك وتارمان هه‌بێت، تا به‌غدا پاشگه‌ز نه‌بێته به ناده‌ستووری نه‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به هه‌رێم .
شاندی حكومه‌تی هه‌رێم 25 جار هاته به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی مافه ده‌ستوورییه‌كان پارێزراو بێت.
مادده‌ی 11 به ئاسانی تێپه‌ر نه‌بوو له بودجه به‌ڵكو به یه‌كریزی فراكسیۆنه كوردیه‌كان بوو، به بوونی هه‌وڵی حكومه‌تی هه‌رێم بوو. رۆڵی به‌رپرسیارانه‌ی بینی له‌و باره‌وه
ئه‌و داهاتهنهی فیدراڵین 50%ی راده‌ستی به‌غدا ده‌كرێت نه‌ك هه‌موو داهاتی هه‌رێمی كوردستان.
دكتۆر به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاند پرۆژه یاساكه له په‌رله‌مانه ئێستا، دواتر ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كرێت ئینجا وه‌زاره‌تی دارایی رێنمایی ده‌رده‌كات، گوتیشی پێم وایه ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێك ده‌خایه‌نێت.
میلیشیاكان زاڵن به سه‌ر حكومه‌ته‌وه له عێراق ئه‌وانن ده‌یانه‌وێت حكومه‌تی عێراقی ئیحراج بكات و نه‌هێڵن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتنه‌كان بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.