دانیشتوانی پارێزگای نه‌ینه‌وا داوایه‌ك ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت پارێزگای نه‌ینه‌وا بكرێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ.
هاووڵاتیانی نه‌ینه‌وا داوا ده‌كه‌ن پارێزگای نه‌ینه‌وا بكرێت به هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن تا له‌م ڕه‌وشه خراپ و بێ كاری و گه‌نده‌ڵیه‌ی ئێستا له شاره‌كه‌دا هه‌یه رزگارییان بێت، له یاسای سێزده‌ی هه‌مواركراوی دوو هه‌زار و سێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیدا هاتووه هه‌ر پارێزگایه‌ك بیه‌وێ ببێت به هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ له‌ڕووی ئیدارییه‌وه ده‌بێت یان ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به‌ده‌ست بێنێت یان ئیمزای زیاتر له چل و یه‌ك هه‌زار كه‌سی پارێزگاكه كۆ بكرێته‌وه تا ببێت به هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ،
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه لیژنه‌ی ئیداری هه‌رێمی نه‌ینه‌وا له‌رێگه‌ی تیمه‌كانییه‌وه زیاتر له شه‌ست و یه‌ك هه‌زار ئیمزایان كۆكردۆته‌وه، پارێزگای نه‌ینه‌وا دووه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگای عێراقه و له هه‌شت قه‌زا و بیست و هه‌شت ناحیه پێك دێت، ژماره‌ی دانیشتووه‌كه‌ی زیاتر له سێ ملیۆن كه‌سه، هاووڵاتیانی نه‌ینه‌وا داوا ده‌كه‌ن پارێزگای نه‌ینه‌وا بكرێت به هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.