Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 06:15

پارێزگاری هەولێر: ڕێگە بە هیچ کەس نادەین یاری بەنرخی خۆراک و بازاڕ و پێداویستی هاوڵاتییان بکات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەمە 2021.4.10، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ، بەمەبەستی چاودێریکردنی بازاڕ و ڕێگەگرتن لەوکەسانەی بەقۆستنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان یاری بەنرخ و پێداویستییەکانی هەوڵاتییان دەکەن، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لێژنەی هاوبەشی قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر ئەنجامدرا.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر، تەئکیدی لە چاودێریکردنی چڕی بازاڕ و نرخ و کەل و پەل و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان کردەوە و لێژنەی هاوبەشی قائیمقامیەتی ناوەندی بەسەرۆکایەتی قائیمقام ڕاسپێردرا توندترین ئیجرائات لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە مانگی پیرۆز ڕەمەزان دەقۆزنەوە و نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لەسەر هاوڵاتییان زیاد دەکەن،  بۆ ئەو مەبەستەش ڕایگەیاند: " ڕێگە بە هیچ کەس نادەین یاری بەنرخی خۆراک و بازاڕ و پێداویستی هاوڵاتییان بکات و لێژنەی هاوبەشی قائیمقامیەتیش لەدوای ئەم کۆبوونەوەیەوە دەبێ تەواوی هەوڵەکانی چڕبکاتەوە بۆ چاودێریکردنی چڕی بازاڕ و کۆنتڕۆڵی نرخی خۆراک و کەل و پەل و پێداویسییەکان، هەرکەس و لایەک سەرپێچی بکات توندترین رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا بگرنەبەر، لەبازگەکان و نێو بازاڕ و هەموو شوێنە بازرگانییەکانیش بەووردی چاودێری کەل و پەلی ماوەبەسەرچوو بکرێت و دەرفەت بە کەسانی نابەرپرس نەدرێت خۆراک و کەل و پەلی ماوەبەسەرچوو لەبازاڕەکان ساغبکەنەوە، وەک پارێزگای هەولێریش پاڵپشت و هاوکارتانین".
لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر، سەبارەت بەو چێشخانە و خواردنگانەی لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان کراوە دەبن ڕایگەیاند: "هەموو ئەو چێشتخانە و خواردنگانەی کراوەدەبن لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان، دەبێت بەتەواوی شوێنەکانیان بەپەردە داخراو و داپۆشراوبێت، بەپێچەوانەوە هەر خواردنگە و چێشتخانەیەک ڕەچاووی ڕێزگرتن لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و ڕۆژوگرانی نەکات، ڕێکاری توندی یاسایی لەبەرامبەردا بگیرێتە بەر".
لەکۆتایدا پارێزگاری هەولێر، جەختی  لەلێژەنەی هاوبەشی قائیمقامیەتی ناوەند و شارەوانییەکان کردەوە، سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقام و شوستەکان قەدەغەیە و ئەوحاڵەتە لەسنووری پارێزگای هەولێر دەبێ بەتەواوی بنبڕبکرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.