میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە بەهۆی دانانی پرسە لە گوندێكی دیالە زۆربەی دانیشتوانی گوندەكە تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، بەم هۆیەوە دەوامی فەرمی لە سنوورەكە ڕاگیرا و گوندەكە داخرا.
سەرچاوەیەكی فەرمیی پارێزگای دیالە ئاشكرای كرد بەهۆی ئەوەی لە گوندی جەدیدە ئاغەواتی دەوروبەری شارۆچكهی خاڵسی باكووری شاری بەعقوبە پرسەیهك دانرا، ڤایرۆسی كۆرۆنا تەواوی گوندەكەی گرتەوە و زۆربەی دانیشتوان تووشی پەتاكە بوون.
بهپێی ئهو ههواڵهی شهفهق نیوز خاوەنی پرسەكە تەوقەی لەگەڵ ئامادەبووانی پرسەكەدا كردووە و بەو هۆیەوە پەتای كۆرۆنایان بەناودا بڵاوبووەتەوە.
بەپێی هەواڵەكە تەواوی ئەو كەسانەی تەوقەیان لەگەڵ خاوەنی پرسەكەدا كردبوو تووشی پەتاكە بوون و بەشێكیان پەتاكەیان بۆ ماڵەوەش گواستووەتەوە و ئەندامانی خێزانەكانیشیان تووش بوون.
بەم هۆیەوە شانەی ڕووبەڕووبوونەوەی تەنگژەی كۆرۆنا لە سنوورەكە بڕیاری داوە دەوامی قوتابخانە لە گوندەكە رابگرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.