بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 66 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە كە 51 كەسیان لەڕەگەزی نێربوون و 15 یان لەڕەگەزی مێ بوون.
ئەو حاڵەتانەی لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 16 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 7 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 5 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنە خوارەوە و 12 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی فیشەك و 3 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی غازی كوشندە و مەوادی كیمیایی بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.