له ده‌ست پێكی گه‌ری سی و چواره‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی سیلتافیگۆ میوانداری یانه‌ی لیڤانتی كرد‌و به دوو گۆلی خاوێن یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای بالایدۆس به‌ریوه چوو ، وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام له گێمی یه‌كه‌م هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا ، له گێمی دووه‌م ئاستی خاوه‌ن یاریگا باشتر بوو له خوله‌كی په‌نجاو یه‌ك برایس مێندێز به تۆمار كردنی گۆلێك سێلتافیگۆی له‌یاریه‌كه پێشخست .
له خوله‌كی حه‌فتاو چواریش ئۆگۆستۆ سۆلاری گۆل دووه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی له سوودی میوانداره‌كان تۆمار كرد‌و یاریش به دوو گۆلی بی به‌رامبه‌ر له سوودی سێلتافیگۆ كۆتایی پێ هات و یانه‌كه یازدهمین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چل و چوار خال به‌رزكرده‌وه‌و یانه‌ی لیڤانتیش تووشی چوارده‌هه‌مین دۆراندن هات و له پله‌ی دوازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی مایه‌وه‌و خاوه‌نی سی و هه‌شت خاله.
له‌لالیگادا سێڵتا ڤیگۆ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر لیڤانتی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.