لە دوو ویلایەتی هیندستان پەتایەكی نوێ بڵاوبۆتەوە و مەترسی تەشەنەسەندنی بۆ ناوچەكانی دیكهی لێ دەكرێت و بەوتەی بەرپرسانی ناوچەكەش تائێستا هۆكاری بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە نازانرێت.
ئەشیل ئەرۆرا وەزیری تەندروستی هەرێمی ڕاجاستنی هیندستان ڕایگەیاند، دووچاربوون بەنەخۆشی ئەو پەتایە كە ناوچەكەیانی تەنیوە لەبەرزبوونەوەدایەو بەپێویستیشی دەزانێت دەسەڵاتدارانی هەرێمەكە لەمەترسی ئەو نەخۆشییە ئاگادار بكرێنەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ژمارەی دووچاربوون بەپەتاكە لەناوچەكەیاندا گەیشتۆتە نزیكهی سهد حاڵەت و لەئێستادا چارەسەریان بۆ دەكرێت و بەشێكی تایبەتیان لەیەكێك لەنەخۆشخانەكاندا بۆ تەرخان كردووە.
وەزیری تەندروستی ئەو ویلایەتەی هیندستان دەشڵێت، زۆربەی توشبووانی پەتا نوێیەكە لەدانیشتوانی شاری جایپۆرو جۆدپۆرو سیرۆخی و كۆتان به گوێرهی نیشانهكانیش كه له كهسه تووشبووهكان دهركهوتووه بهرزبوونهوهی لهناكاوی پلهی گهرمی لهش و ههڵاوسانی سییهكانه هاوكات ئازاری جومگهكانی لهگهڵدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.