له هه‌فته‌ی سی و هه‌شته‌م و كۆتایی خولی ئیسپانیا، كاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ، یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئێیبار.
له گه‌ڕی پێشووی لالیگا، بارسا ته‌واوی هیواكانی بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی خوله‌كه له‌ده‌ستداو ئێستاش یانه‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی حه‌فتاوشه‌ش خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و به جیاوازی حه‌وت خاڵ له ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی پێشه‌نگ دووركه‌وتۆته‌وه.
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌و كاپتنی بلاوگڕانا كه به تۆماركردنی سیی گۆڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا دایه.
له لایه‌ن ڕۆناڵد كۆمانی راهێنه‌ری تیپه‌كه‌یه‌وه پشووی پێدراوه‌و به‌شداری له یاری سبه‌ی ئێواره ناكات، له‌و لاشه‌وه ئێیبار به كۆكردنه‌وه‌ی سیی خاڵ له پله‌ی بیسته‌م و كۆتایی ڕیزبه‌ند دێت و هیچ ئومێدێكی نه‌ماوه بۆ مانه‌وه‌ی له ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كانی ئیسپانیا .
ئه‌م ئێواره‌یه بارسێلۆنا ده‌بێته میوانی ئێیبار
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.