لهراگهیاندراوێكدا، دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەر بە حزبی دێموکرات بڵاویکرده‌وه‌ته‌وه و رایدهگهێنێت: لە ئاکامی ئەو تێکهەڵچوونەی کە لە رێگای مەهاباد بۆ بۆکان لەنێوان پێشمەرگەکانیان و هێزەکانی ئێران هاتووەتە ئاراوە پێشمەرگەیەک بە ناوی ئەنوەر نەسیری چیانە، ناسراو بە (سمکۆ مەحمەل) و ئەندامێکی رێکخستنی نهێنی ئەو حزبە کە وەک پیشمەرگەی شار ناوی لێبراوە بە ناوی سوهراب خەدیری، هەر دووكیان خەڵکی مەهابادن شه‌هید بوون.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: چەند ئەندامێكی سوپای پاسداران کوژراون، ته‌واوی پێشمەرگەکانی دیكه‌ش شوێنی تێکهەڵچوونەکەیان بەجێ هێشتووە.
شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، لە ئاکامی دوو تێکهەڵچوونی نێوان پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستان و سوپای پاسداران له له نێوان مه‌هاباد و بۆكان له‌كوردستانی ئێران، سێ ئەندامی وەزارەتی ئیتلاعات و دوو ئەندامی سوپای پاسداران کوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.