له په‌یامێكدا كه‌نعان خه‌یلانی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، سه‌ره‌خۆشی له ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ده‌كات به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی هه‌ردوو كارمه‌ندی ده‌زگاكه (كه‌نعان حوسێن) و (تەیب دەشتانی).
ده‌قی په‌یامه‌كه:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێزان/ بنەماڵەی خوالێخۆشبووان (كه‌نعان حوسێن) و (تەیب دەشتانی) بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی هەردوو ڕاگەیندکار (كه‌نعان حوسێن) و (تەیب دەشتانی) لە ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان-مان پێگەیشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و كه‌س و كار و دۆست و ئاشنایانی هەردوو بنەماڵە و بەڕێوەبەر و هاوکارانیان و کارمەندانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ده‌كه‌ین و خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین سەبر و ئارامی و دڵنەوایتان بدات و گیانی خوالێخۆشبووان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینیان شاد بكات.
انا لله وانا الیە را‌جعون
کەنعان خەیلانی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر 2021.5.23
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.