لە درێژەی چالاكییەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ كۆنترۆڵ كردنی دەرمان لە هەرێمی كوردستان نۆ کۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر بە ھۆی سەرپێچییەوە داخران.
بەشی چاودێری بازاڕی دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ھاوشان لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی و قەزای ناوەندی ھەولێر لە بەردەوامی پشکنین و بەدواداچوونەکان نۆ کۆمپانیای دەرمان داخران، بە ھۆکاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوون بە رێنمایی و مەرجەکانەکانی کواڵێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان.
دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) دیسانەوە ھۆشداری دەدات بە سەرجەم کۆمپانیاکانی دەرمان پابەندی رێنماییەکان بن و بە پێچەوانەوە سەرپێچیکاران رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.