لە دوایین یاری دۆستانەی ئامادەكاری بەر لە بەشداریكردنی لە ڕكابەرییەكانی جامی یۆرۆ، هەڵبژاردەی پۆرتوگال خاوەنی نازناوی پێشووی پاڵەوانێتیەكە بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی ئیسڕائیلی میوانی بردەوە.
یارییەكە لە یاریگای خۆسێ ئەلڤالادێ لە لەشبۆنەی پایتەختی پۆرتوگال بەڕێوەچوو، لە خولەكی چل ودوودا، یاریزان برونۆ فێرناندیز گۆڵێكی بۆ پۆرتوگال تۆماركرد، پاشان كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لە خولەكی چلوچوار بەدەستهێنا كه ئهمهش چل ودووهمین ههڵبژاردهیه كریستیانۆ گۆڵی لێ تۆماردهكات و بووه خاوهنی ڕیكۆردێكی پێوانهیی.
له گێمی یەكەمدا پورتوگالییهكان به دوو گۆڵی بێ وهڵام پێشكهوتن، لە گێمی دووەم و لە خولەكی هەشتاوشەشدا، یاریزان جواو كانسیلۆ گۆڵی سێیەمی تیپی میوانداری تۆماركرد، دواتر یاریزان برونۆ فێرناندیز گۆڵی دووهمی خۆی و چوارەمی ههڵبژاردهكهی لە دواساتەكانی یاری به لێدانێكی بههێز له دهرهوهی ناوچهی سزا بەدەستهێنا.
هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە گڕوپی شەشەمی جامی یۆرۆ دایە كە گڕوپی ئاسنینەو یاری لەگەڵ هەڵبژاردەكانی فەڕەنسای پاڵەوانی جیهان و هەنگاریاو ئەڵمانیا دەكات، لە یەكەم یاری خۆشی لە پاڵەوانێتیەكەدا، سێشەممەی داهاتوو ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی هەنگاریا دەبێتەوە .
پورتوگال سهرکهوتنێکی گهورهی بهسهر ئیسرائیل تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.