شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق دەست بەسەراگرتنی سەکۆیەکی مووشه‌کی و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی بۆردومانکردنی بنکەی ئاسمانی بەلەدی راگه‌یاند.
ئه‌مرۆ هه‌ینی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکرایکرد، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە چوار سەکۆی تایبەت بە ئاڕاستەکردنی موشەک لە پارێزگای دیالە پوچەڵ بکەنەوە، کە ئامادەکراوە بۆ هێرشکردنە سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد.
له به‌یاننامه‌که‌ی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق هاتووه، ئەو سەکۆ و مووشه‌کانه لە نێو یەکێک لە دارستانەکانی ناوچەی زەنبور لە پارێزگای دیالە دۆزراونه‌ته‌وه که ویستراوه ئاڕاسته‌ی سه‌ربازگه‌ی به‌له‌د بکرێن له سه‌لاحه‌دین.
شایه‌نی باسه چوارشەممەی ڕابردوو چەند موشەکێک ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.