جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا، ئەوەی راگەیاند کە کۆبوونەوەیەکی پۆزەتیڤ و بەرھەمداریان ئەنجامداوە و گوتی: "تیمەکانمان بەردەوامی بە کۆبوونەوەکان دەدەن، لەو بڕوایەدام کە پێشکەوتنێکی راستی لە نێوان تورکیا و ئەمریکا تۆماردەکەین".
بایدن، لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان، لە پەراوێزی لووتکەی ناتۆ لە برۆکسل، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ئەنجامدا.
جۆ بایدن، سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "کۆبوونەوەیەکی پۆزەتیڤ و بەرھەمدارمان ئەنجامدا".
سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن، ئاماژەی بەوەش کرد کە تاوتوێی پێشخستنیان لە چەند پرسێکدا کردووە و گوتی، "تیمەکانمان بەردەوامی بە کۆبوونەوەکان دەدەن، لەو بڕوایەدام کە پێشکەوتنێکی راستی لە نێوان تورکیا و ئەمریکا تۆماردەکەین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.