له درێژه‌ی ركابه‌رییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاو له گڕوپی پێنجه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له یاریگای لاكارتوخا له شاری سیڤیلیه، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی سوید بووه‌وه، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
له یارییه‌كه‌دا، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به تایبه‌تی یاریزانانی ئیسپانیا كه هه‌ریه‌ك له دانی ئۆلمۆ و ئه‌لڤارۆ مۆراتاو جیرارد مۆرینۆ و خۆرخی كۆكی كۆمه‌ڵێ ده‌رفه‌تی ئاسانیان له‌ده‌ستدا.
له‌و لاشه‌وه یاریزانانی سوید به تایبه‌تی ئه‌لیكسانده‌ر ئیساك و ماركۆس بێرگ چه‌ند جارێك به‌ختی خۆیان له گۆڵی ئیسپانیا تاقیكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مانیش نه‌یانتوانی تۆڕی گۆڵی ڕكابه‌ره‌كه‌یان بهه‌ژێنن و هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون و هه‌ریه‌كه‌و خاڵێكیان له ده‌ستپێكی كاروانی یاریه‌كانی خۆیان له جامی یۆرۆ به‌ده‌ستهێنا كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م یاریه له سه‌ره‌تای پاڵه‌وانێتیه‌كه‌وه تا ئێستا به یه‌كسان بوونی دوو هه‌ڵبژارده به‌بێ گۆڵ كۆتایی دێت .
له‌یۆرۆ ئیسپانیا و سوید یه‌کسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.