Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 13:35

کریستیان ئێریکسن: سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ که‌ پاڵپشتم بوون لە مردن ڕزگاریان کردم

کوردستان TV
100%


 
كریستیان ئێریكسن ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی دانیمارك و یانەی ئینتەرمیلان لە یەكەم لێدوانی لە دوای ڕووداوی لەهۆشخۆچوونی بە شێوەیەكی لەناكاو لە یاری نێوان هەڵبژاردەی وڵاتەكەی و هەڵبژاردەی فنلەندا لە جامی یۆرۆ ڕایگەیاند كە دەیەوێت بزانێت بە دروستی چی بەسەر هاتووە.
ئێریكسن لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی لاگازیتا دیلۆسپۆرتی ئیتاڵی سوپاسی هەموو ئەو كەسانەی كرد كە پاڵپشتی بوونەو ژیانیان لە مردن ڕزگار كردووە.
 گوتیشی، باری تەندروستیم باشەو خۆم بە دەستەوە نادەم بەڵام دەمەوێت بزانم لەناو یاریگا چیم بەسەر هاتووە، لەبەرئەوەی هیچ شتێكم لەبارەی لەهۆشخۆ چوونم لەبیر نەماوەو ناشزانم چی ڕوویداوە.
 لای خۆشیەوە مارتن شۆتس بریكاری كارەكانی ئێریكسن ڕایگەیاند كە قسەی لەگەڵ یاریزانەكە كردووەو باری تەندروستی باشە.
 گوتیشی، ئێریكسن لە بارودۆخێكی جێگیردایەو تەنانەت قسەی خۆش و گاڵتەشمان بەیەكەوە كردووە، شۆتس ئاشكراشی كرد كە ئەستێرەكەی دانیمارك بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە بۆ تەواوكردنی قۆناغی چارەسەری و پشكنینە پزیشكیەكان.
 جێگای باسە شەممەی ڕابردوو لە یاری نێوان دانیمارك و فنلەندا لە جامی یۆرۆ، ئێریكسنی تەمەن بیستونۆ ساڵ بەبێ‌ هیچ بەریەك كەوتنێك لەگەڵ یاریزانی دیكەو بە شێوەیەكی لەناكاو لەهۆشخۆی چوو كە ئەمەش هاندەران و تەواوی ئامادەبووانی یاریگای خستە دڵەڕاوكێ‌، دواتر فریاگوزاری سەرەتایی بۆ یاریزانەكە كراو گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، هەر بەو هۆیەوە یاریەكە بۆ ماوەیەك وەستێنرا، دواتر دەستی پێكردەوەو لەئەنجامدا هەڵبژاردەی فنلەندا بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر سەركەوتنی بەدەستهێنا .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.