ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15 - 6 - 2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاو كرده‌وه و رایدهگهێنێت: سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه له سبه‌ى چوارشه‌ممه‌وه 16-6-2021، شه‌قامى 30 مه‌تریی هه‌ولێر، ئه‌و به‌شه‌ى ده‌كه‌وێته نێوان چوارڕیانى گازینۆ عه‌نته‌ر تاوه‌كوو چوارڕیانى كورد و عه‌ره‌ب، سایدى ناوه‌وه‌ى شه‌قامه‌كه به مه‌به‌ستى تازه‌كردنه‌وه‌ى تۆڕى ئاوى ئه‌و شوێنه، بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێت.
هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: هاووڵاتییان له‌م ماوه دیاریكراوه‌دا، ده‌توانن وه‌كوو ڕێگاى جێگره‌وه، هه‌ردوو شه‌قامى 60 مه‌ترى و شه‌قامى په‌روه‌رده و سایدى ده‌ره‌وه‌ى شه‌قامى 30 مه‌ترى، به‌كار بهێنن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.