وەزارەتی كارەبا لەبودجەی ئەمساڵیدا وێستگەیەكی 132 كەی ڤی دابەشكردنی كارەبا لەقەزای شێخان دادەمەزرێنێت.
لهراگهیاندراوێكدا ، وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ سێشهمه 15 -6 - 2021 ، كەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری كارەبا ر لە شێخ سەردار شێخ یەحیا قایمقامی شێخان كرد، كە بەمەبەستی تاوتوێكردنی پێداویستیەكانی شێخان و چارەسەركردنی كێشەكانی كارەبای قەزاكەیان سەردانی وەزارەتی كردبوو.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت: لەدیدارەكەدا وەزیری كارەبا رایگەیاند كە لەبودجەی ئەمساڵی 2021 وێستگەیەكی 132 كەی ڤی دابەشكردنی كارەبا لەسەنتەری قەزای شێخان دادەمەزرێنن كە سوودێكی زۆری بۆ كەمكردنەوەی بارزۆری لەسەر تۆڕی كارەبا و راكێشانی فیدەرەكان بۆ هاوڵاتیان دەبێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه: له‌دیداره‌كه‌دا، قایمقامی شێخان سوپاسی وەزیری كارەبای كرد كە لەبودجەی ئەمساڵدا ئەو وێستگەیەو چەند پرۆژەیەكی دیكەی كارەبای بۆ قەزاكەیان تەرخان كردووە كە بەشێكی زۆری كێشەكانیان چارەسەر دەبێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.