Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئایار 19:14

وەزارەتی کارەبا: ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنانی بیانی لە سێکتەرە جیاوازەکان دەکه‌ین

کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای  حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 17 -6 - 2021 ، كەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری كارەبا  پێشوازی لە د. عەلی وەكیلی خاوەنی كۆمپانیای فارابیی ئێرانی و شاندی یاوەری كرد.

لە دیدارەکەدا سەبارەت بە ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەكی گرنگ گفتگۆ کرا و شاندی میوان باسی لە دروستكردنی كارگەیەكی تایبەت بە كەرەستە و كەلوپەلی وزەی خۆر كرد، هاوكات ئامادەیی خۆشیان بۆ بەشداریكردن لە پرۆژەكانی هایدرۆپاوەر لە ‌‌هەرێمی کوردستان دەربڕی.

وەزیری كارەبا ئامادەیی وەزارەتی بۆ پێشكەشكردنی هەموو كارئاسانی و هاوكارییەك بۆ وەبەرهێنانی بیانی پیشاندا كە دەیانەوێت لە سێكتەرە جیاجیاكانی كارەبا وەبەرهێنان بكەن، لەناویشیاندا كۆمپانیا ئێرانییەكان.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.