Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئایار 20:14

هاتووچۆی هه‌ولێر: سزای ئه‌و شۆفێره‌ درا که‌ ئۆتۆمبێلی هاتووچۆی له‌ شوێنی قه‌ده‌غه‌کراو راگرتبوو

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: لەڕوانگەی ئەوەی کەکارمەندان وشۆفێرانی هاتووچۆ دەبێت پێشەنگ بن لەجێبەجێکردنی یاسای هاتووچۆ ،ئەمڕۆ بەفەرمانی عەمیدی ماف دیدار عمر قادر بەڕێوەبەری هاتووچۆ ،شۆفێری ژمارە24ی هاتووچۆ کەگرتەی پارکردنی ئۆتۆمبێلەکەی لەشوێنێکی قەدەغە بڵاوکرایەوە سزادرا، بەهۆی ئەوەی ئوتومبێلی هاتووچۆی لەشوێنی قەدەغە ڕاگرتبوو.
هاتووچۆ راشیده‌گه‌ێنێت:  جگە لەوسزایەی سزای ئینزیباتیشی بۆدانرا.
هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:  دەستخۆشی لەو هاوڵاتیەش دەکەین کەسەرپێچیەکەی وێنەگرتوە وبڵاوی کردۆتەوە.

11


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.