بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندوستی هەولێر لهسهر ههواڵی گیانسپاردنی كچێكی 19 ساڵان بههۆی بهكارهێنانی چهند جۆره دهرمانێك كه له ڕێگای ئۆنلاینهوه كڕیبووی ڕوونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه.
دهقی ڕوونكردنهوهكه:
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانسپاردنی ئافرەتێكی تەمەن (۱۹) نۆزدە ساڵان لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شاری هەولێر باس لەوە دەکرێت کە هۆکارەکەی بەکارهێنانی چەند دەرمانێك بێت لەڕێگای چەند ئۆنلاینەوە کردراوە.
تیمی پشکنین و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان هەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دەستی بە بەدواداچوون و لێکۆلینەوە کردووە و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەرکەوتنی هۆکاری زانستی ئەم گیان سپاردنە و لەهەر ئەگەرێک سەرپێچی کاران رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندوستی هەولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.