Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئایار 20:14

کارەبای نیشتمانی لە هەر چوار شارۆچکەی سۆران، مێرگەسۆر، رواندز و چۆمان بە رێژەی نزیکەی 20% زیاد دەبێت

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: محاویلەى 63MVA وێستگەى 132کەی ڤیی سۆران بە کار دەخرێتەوە و کارەبای نیشتمانی لە هەر چوار شارۆچکەی سۆران، مێرگەسۆر، رواندز و چۆمان بە رێژەی نزیکەی 20% زیاد دەبێت.

پاش ئەوەی کە محاویلەکە لە رۆژی 7 شوباتی 2021 بەهۆی بارزۆرییەوە سووتا و گڕی گرت، لەسەر بڕیاری وەزیری کارەبا بۆ چاککردنەوە بۆ تورکیا گواسترایەوە.

بە چاککردنەوە محاویلەکە و گەڕانەوە و دووبارە بەکار خستنی، بڕی پێدانی کارەبا لە هەر چوار قەزاکە بۆ ئاستی سەردەمی پێش سووتانی محاویلەکە دەگەڕێتەوە، کە بە ڕێژەی 20% کاریگەری لەسەر پێدانی کارەبا هەبووە و، ئێستا لە وەرزی گەرمادا سوودێکی زۆری بۆ دانیشتوانی ناوچەکە دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.