كه‌مێك پێش ئێستا فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا هەردوو گوندی چەلكێ له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا و سگیرێيان له ئامێدی بۆردومانكرد.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند فڕۆكه جەنگییەكانی توركیا جارێكی دیكه گوندی چەلكێ ـیان لە ده‌ڤه‌ری بەرواری باڵا لە زاخۆ بەسەختی بۆردومان كرد و بەهۆی بۆردومانەكەوە ئاگر لە رەزو باخ و پاوانی ناوچەكە كەوتووەتەوە.
هه‌روه‌ها شەوی رابردووش بەهەمان شێوە گوندی سگیرێ لەناوچەی نهیڵیی سەر بە قەزای ئامێدی لەلایەن فرۆكە جەنگیەكانی توركیاوە بۆردومان كرا.
سەرباری پێشڕەوی سوپای توركیا بۆ نێو خاكی هەرێم بەبیانووی بوونی چه‌كدارانی پەكەكە لەناوچەكەدا، فرۆكە جەنگیەكانی ئەو وڵاتە بەردەوامن لە بۆردومانكردنی گوند و ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به‌ر گوندنشینانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره كه‌وتووه و بووه‌ته هۆی چۆڵكردنی سه‌دان گوند.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.