له میانی پاله‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌مه‌ریكای باشور ناسراو به كوپا ئه‌مه‌ریكا هه‌لبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین به گۆلێكی بێ وه‌لام له هه‌لبژارده‌ی ئۆرگوای برده‌وه‌و یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له پاله‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست هێنا .
یارییه‌كه له میانی گه‌ری دووه‌می كۆمه‌له‌ی دووه‌م بوو كه ستادیۆمی مالی جارینشای نیشتمانی هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی به‌یه‌كه‌وه كۆكرده‌وه . یاریه‌كه به‌سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێز ده‌ستی پێ كرد ، له خوله‌كی سێزده گوێدۆ رۆدریگز تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له سوودی ئه‌رجه‌نتین تۆمار كرد ، هه‌رچه‌نده یاریزانانی ئۆرگوای زۆر هه‌ولیان دا ئه‌نجامی یاری بگۆرن به‌لام سه‌رجه‌م هه‌وله‌كان بێ ئاكام بوون و هه‌لبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین دوای یه‌كسان بونێك توانی یه‌كه‌م سه‌ركوتن له پاله‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست بێنێت و به كۆكردنه‌وه‌ی چوار خال پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌ی دووه‌م وه‌ربگرێت .
هه‌لبژارده‌ی ئۆرگواش كه ئه‌مه یه‌كه‌م یاری خۆی بوو ئه‌نجامی بدات تووشی دۆراندن هات و له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی دێت .
له کوپا ئه‌مریکا ئه‌رژه‌نتین سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئۆرگوای تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.