له گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌می جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاو له گڕوپی پێنجه‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی سوید به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤاكیای برده‌وه.
ئه‌م یاریه له‌سه‌ر یاریگای گازپرۆم ئارینا له شاری سان پترسبۆرگی ڕوسیا به‌ڕێوه‌چوو، له گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له گێمی دووه‌میش یه‌كێك له هێرشه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی سوید لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، یاریزان ئێمیل فۆرسبێرگ گۆڵێكی بۆ سوید له خوله‌كی حه‌فتاوحه‌وت تۆماركرد.
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی سلۆڤاكیا هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریاندا، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو، ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به بردنه‌وه‌ی سوید به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام كۆتایی هات.
به‌م بردنه‌وه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی سوید سه‌ركه‌وت بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی پێنجه‌م به كۆكردنه‌وه‌ی چوار خاڵ، سلۆڤاكیاش به سێ خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت .
له جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا سوید سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر سلۆڤاکیا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.