ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایدهگهێنێت كه دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ، دۆخی دیناری عێراقی به‌ره‌و باشتر ده‌چێت .
ئه‌حمه‌د ره‌شید،ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی كارده‌كاته سه‌ر دیناری عێراقی له‌به‌رامبه‌ر به‌های دۆلاری ئه‌مریكیدا .
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له لێدوانێكیدا به ئاژانسی نیشتمانی عێراق بۆ هه‌واڵیی رایگه‌یاندووه: له‌م ماوه‌یه‌دا نرخی نه‌وت به‌ربه‌ستی 75 دۆلاری تێپهڕاندووهو ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ كه دراوی قورس دێته نێو عێراق و فرۆشی دۆلار له‌بازاڕه‌كان زیاد ده‌بێت و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌های دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقیدا داببه‌زێت.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د ره‌شید داوا له بانكی ناوه‌ندی ده‌كات دۆلارێكی زۆر بخاته بازاره‌وه و بانكه‌كان پابه‌ند بكات بۆ ئه‌وه‌ی دیناری عێراقیی ببوژێته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.