له 19/6/1947 ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی پاشایه‌تی عێراق چوار ئه‌فسه‌ره نیشتیمان په‌روه‌ره‌كه‌ی كوردیان له‌سێداره‌دا و شه‌هیدیان كردن.
عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیزو مسته‌فا خۆشناو خه‌یرولڵا عه‌بدولكه‌ریم و محه‌مه‌د قودسی ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئازادیخواز‌و نیشتیمانپه‌روه‌رانه بوون، كه له ساڵی 1943 و 1945 چوونه پاڵ شۆڕشی كوردستان و له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی بارزانی نه‌مردا خه‌باتیان درێژه‌پێدا و دواتریش له ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و خه‌باتكارانه‌ی كوردستان بوون كه له‌گه‌ڵ بارزانی نه‌مردا چوونه هانای كۆماری كوردستان له مه‌هاباد، به‌ڵام پاش خامۆش بوونی كۆماری مه‌هاباد ئه‌و چوار هفسهره نیشتیمانپه‌روه‌ره، بۆ عێراق گه‌ڕانه‌وه‌و حكومه‌تی عێراقیش ده‌ست به‌جێ ده‌ستگیری كردن و دواتر له دادگایه‌كی بێ سه‌روبه‌ری سه‌ربازیدا فه‌رمانی له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان له حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه وه‌رگرتبوو، كه ده‌ستگیرنه‌كرێن و لێیان ببورن ،به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی پاشایه‌تی كه هیچ كات خاوه‌نی به‌ڵێنی خۆیان نه‌بوون، له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆی ئه‌و ساڵه‌دا ئه‌و چوار خهباتگێرهیان له‌سێداره‌دا.
له روانگه‌ی ئه‌و دادگا سه‌ربازییه‌ی عێراقه‌وه، ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و چوار تێكۆشهرهكه ته‌ڤلی راپه‌رین و شۆڕشه‌كانی بارزان بوون و پشتیوانیان له كۆماری كوردستان له مه‌هاباد كردووه. جێی باسه له هه‌مان رۆژدا له زۆربه‌ی شار‌و ناوچه‌كانی كوردستاندا، به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له دژی له‌سێداره‌دانی چوار ئه‌فسه‌ره‌كه خۆپیشاندانی مه‌زن رێكخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.