سوپای عێراق خاپوورکردنی سێ حەشارگەی داعشی لە پارێزگای کەرکووک، راگەیاند.
سوپای عێراق رایگەیاند کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵییدا، سێ حەشارگەی داعش لە پارێزگای کەرکووک، خاپوورکراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵیی ئۆپەراسیۆنێکی پێشکینیان لە دۆڵی ئەبو شەحمە و ناوچەکانی دەورووبەری ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، سێ حەشارگەی داعش لە ناوچەکە خاپوورکراون، ھەروەھا دەستبەسەر دوو ماتۆرسیکلیدا گیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.