له درێژه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی شازده‌ی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا بۆ تۆپی پێ، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسای پاڵه‌وانی جیهان به لێدانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه به هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا دۆڕاو ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد.
یارییه‌كه له یاریگای ئارینا ناسیۆنالا له بۆخارێستی پایته‌ختی ڕۆمانیا به‌ڕێوه‌چوو، له گێمی یه‌كه‌مدا، سویسرا به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش یاریزان هاریس سێفێرۆڤیچ له خوله‌كی پازده تۆماری كرد.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوحه‌وتدا، یاریزان ڕیكاردۆ ڕۆدریگیز لێدانێكی سزای بۆ سویسرا له‌ده‌ستدا، دوای دوو خوله‌كی دیكه‌ش، یاریزان كه‌ریم بێنزیما گۆڵی به‌رامبه‌ری فه‌ڕه‌نسای به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
هێنده‌ی نه‌بردو دوو خوله‌ك دواتر، بێنزیما ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می خۆی و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، پاشان یاریزان پۆل پۆگبا گۆڵی سێیه‌می تیپی كه‌ڵه‌شێره‌كانی به لێدانێكی به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا له خوله‌كی حه‌فتاوپێنج تۆماركرد، له خوله‌كی هه‌شتاویه‌كیش، یاریزان هاریس سێفێرۆڤیچ گۆڵی دووه‌می خۆی و هه‌ڵبژارده‌ی سویسرای به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو جیاوازی گۆڵه‌كانی له‌نێوان هه‌ردوو تیپ كه‌مكرده‌وه، له دواساته‌كانی یاریشدا، یاریزان ماریۆ گاڤرانۆڤیچ گۆڵی سێیه‌م و به‌رامبه‌ری سویسرای تۆماركرد‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی له ماوه‌ی یاسایی یه‌كسان كرده‌وه، بۆیه په‌نابرایه به دوو گێمی زیادكراو، له‌م دوو گێمه‌ش ئه‌نجامی یاری وه‌ك خۆی مایه‌وه، بۆیه لێدانه‌كانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه جێبه‌جێ كرا‌و له‌ئه‌نجامدا، هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به چوار گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی و له‌م قۆناغه‌ش ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌بێته‌وه.
فه‌ڕه‌نسا ماڵئاوایی له جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.