Erbil 38°C سێشەممە 26 ئایار 10:39

قائیمقامی سلێمانی: تەندروستی ھاوڵاتییان لە پێشینەی کارەکانمانە

کوردستان TV
100%


ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان لە پێشینەی کارەکانیانە و تەنیا لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر لە 36 ھەزار سەردانیان ئەنجامداوە و بەدواداچونیان بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی رێنماییەکان کردووە و بەھۆیەوە سلێمانی یەکێکە لەشارە پاکەکان و بۆ ئەمەش دەستخۆشی لە ئەندامانی لیژنەکان کرد.
ئەمڕۆ چوار شەممە 30-6-2021, ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کۆبووەو رایگەیاند لە ماوەی ساڵانی ربردوو لیژنەکان کاری گەورەو گرنگیان کردووە بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی خەڵک و رێگریکردن لە سەرپێچیکاران و بەھۆی ھەوڵ و ماندوبون و شەونخونی لیژنەکان ئێستا خەڵک بە دڵنیاییەکی زیاترەوە خواردن و پێداویستییەکان بەدەست دەخەن ، ووتیشی خەڵک متمانەیەکی تەواویان بە لیژنەکان ھەیەو رۆژانە لە پەیوەندیدان لەگەڵیان ئەمەش وای کردووە لەھەر شوێنێک سەرپێچی ببینرێت دەست بەجێ بەدواداچونی بۆ دەکرێت و سەرپێچیکاران رووبەرووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە ، 
ئاوات محەمەد ئاماژەی بۆ ئەووشکرد: رۆژانە لە رێگەی 38 لیژنەوە بەدواداچون و پشکنین دەکرێت و لیژنەکان سەردانی ھەموو ئەو شوێنانە دەکەن کەسەرچاوەی پێداویستی رۆژانەی ھاوڵاتیانەو بەھۆی سەردان و چاودێرییەکانی لیژنەکان رێگری لە سەدان تۆن خواردن و مەوادی بەسەرچوو زیان بەخش کراوە و بەھۆیی ئەو چاودێرییە بەردەوامانە ژیان و تەندروستی ھەزاران کەس لە نەخۆشی شێرپەنجەو مەترسی پارێزراوە ، 
قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند : تەنیا لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر لە 36 ھەزار سەردانیان ئەنجامداوە و بەدواداچونیان بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی رێنماییەکان کردووە و سەدان شوێنیان داخستووە و بەھەزارانیان بەھۆی سەرپێچییەوە سزاداوە ، بەڵام ئەگەر بەراورد بکرێت  بەوژمارە زۆرەی سەردانی لیژنەکان زۆرینەی شوێنەکان پابەندن و بەدڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین سلێمانی یەکێکە لە شارە پاکەکان لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان خەڵکی ئەم شارە دڵنیا دەکەینەوە لیژنەکان ھەمیشە چاوێکی کراوەدەبن و لەھەر شوێنێک سەرپێچی و پابەند نەبوون ھەبوو بەدواداچون دەکرێت و پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان لە پێشینەی کارەکانیانە ، قائیمقامی سلێمانی ھاوڵاتیانی شارەکە دڵنیا دەکاتەوە گەڕان و بەدواداچونەکانی لیژنەکان بەھەمان ئاست و کاریگەری بەردەوام دەبێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.