به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه: بەهۆکارێکی نادیار لە سنوری گوندی ( باهیزاوا )ی سەر بە ناحیەی گاپیڵۆن ئاگرێکی فراوان کەوتەوە ، دوای ئەوەی پێیان ڕاگەیاندرا مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی گاپیڵۆن گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە و بە هاوکاری و هەماهەنگی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ و ئاگرکوژێنەوەی قەزای ماوەت و چوارتا و دانیشوانی سنورەکە دوای هەوڵ و ماندوونێکی زۆر توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی راشیدهگهێنێت: زەرەرو زیانی ئاگرەکە مەزەندە دەکرێت بە سوتانی نزیکەی ( 80 ) دۆنم پوش و پاوان ، هەروەها ( 10 ) سەر مانگای هاووڵاتیان لەناوچوون و ( 30 ) مانگای تریش بەهۆی ئاگرەکەوە سوتان و بریندار بوون ، ( 1500 ) جوچکەی کێڵگەی پەلەوەر لەناوچوون .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: هەوڵ و ماندوونی کارمەندانی پۆلیسی دارستان و ئاگرکوژێنەوە بەرز دەنرخێنین کە جگە لە کوژاندنەوەو کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە توانیان ڕێگری بکەن لە سوتان و لەناوچوونی زیاتر لە ( 200 ) سەر مانگای هاووڵاتیان .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، داوا لە هاووڵاتیان ده‌كات لەم وەرزەدا لە دەشت و کێوەکاندا بە ووریایەوە مامەڵە بکەن و پاشماوەی ئاگر لەدوای خۆیان بەجێ نەهێڵن .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.