Erbil 38°C سێشەممە 26 ئایار 22:47

له‌ کوردستانی ئێران کچێکی ته‌مه‌ن 16 ساڵ به‌چه‌قۆ به‌ده‌ستی باوکی کوژرا

کوردستان TV
100%


رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: رۆژی یه‌كشه‌مه‌ 4 ى 7 ى 2021 ، كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ  له‌ كرماشان  به‌ناوی  شەکیبا بەختیار، بە پاساوی نامووس بە دەستی باوکی و لێدانی چەندین چەقۆ، کوژرا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، شەکیبا بە هۆی ئەوەی درەنگ لە بازاڕەوە هاتووەتە ماڵەوە لە لایەن باوکییەوە کە ناوی شاپوور بەختیارە لێیدراوە و پاشان چەندین جار دراوەتە بەر چەقۆ و کوژراوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ن ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی 2021ه‌وه‌ تا ئێستاكه‌ 9 ژن و کچ لە شارەکانی کوردستان کوژراون کە هەشت کەسیان بە دەستی کەسانی نزیکی بنەماڵەکەیان بووە. هەروەها دوو کەس لەو نۆ کەسەش بە پاساوی نامووس کوژراون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.