Erbil 38°C سێشەممە 26 ئایار 22:47

ئاشتی کۆچەر وه‌ک به‌رپرسی نوێی لقی 17ـی پارتی له‌ شنگال ده‌ستبه‌کارده‌بێت

کوردستان TV
100%


 ئاشتی کۆچەر بەڕێوبەری ئاسایشی رۆژئاوای دیجلە بەرپرسیارییەتی لقی 17ـی پارتی شنگال وەردەگرێت.
ئاشتی کۆچەر رایگه‌یاند: 'بە بڕیاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی كوردستان ئەمرۆ بە شانازیەوە بەرپرسیارییەتی لقی 17ـێ شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان وەردەگرم لە شوێنی برای خۆشەویستم قادر قاچاخ.
ئاشتی کۆچەرئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد : ئەمرۆ بە ئامادەبوونی شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێوڕه‌سمی وەرگرتنی ئەم بەرپرسیارییەتییە وەردەگرم.

ئاشتی کۆچەر، بەرێوبەری ئاسایشی رۆژئاوایی دیجلە بووه‌و چەندین پۆستی حزبی و حکوومی وەرگرتووه‌ و یەکێکیش بوو لە پێشمەرگە و تێکۆشەرەکانی شەڕی دژی داعشدا و لە ئازادکردنی شنگال و رۆژئاوایی دیجلەش هاوشانی پێشمەرگەکان ڕۆڵێکی گەورەی گێراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.