بۆ جارێكی دیكه بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لە خۆرئاواى عێراق بە موشەکى جۆرى کاتیۆشا کراوەتە ئامانج.
میدیاکانى عێراق بڵاویانکردەوە، دوانیوەڕی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی 7ی 2021، بە مووشەک هێرش کرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد، لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه موشەکەکان لە قەزاى هیتى سەر بە پارێزگاى ئەنبارەوە ئاراستە کراون.
لای خۆشیه‌وه واین وته‌بێژی مارۆتۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و سوریا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، كاتژمێر 2:45 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سێ موشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د كرا و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كه‌كان له سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د، هیچ زیانێكی گیانیان نه‌بووه .
هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د، له كاتێكدایه عێراق له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان له ئه‌مه‌ریكا ده‌كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.