Erbil 38°C چوارشەممە 27 ئایار 01:35

ئەنجوومەنی لاوان و سەرۆکایەتی پەرلەمان بەگەڕخستنەوەی یاسای سندوقی پشتیوانی لاوانیان تاوتوێکرد

کوردستان TV
100%


له‌ راگه‌یاندراوێكدا، ئه‌نجومه‌نی لاوانی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: رۆژی  5 - 7 - 2021،  ئەنجومەن لە سۆنگەی بەرپرسیارەتیان بەرامبەر بە داواکاری و کێشە و گیروگرفت و خەمەکانی لاوانی کوردستان و گەیاندنی پەیامی لاوانی نیشتیمان بە لایەنی پەیوەندیدار، وەک نوێنەری سەرجەم لاوانی پارتە سیاسیەکانی کوردستان لە چوارچێوەی ئەنجومەنی لاوانی کوردستان، سەردانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و سەرەتا لەگەڵ  دکتۆرە (ڕێواز فایق) سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبوینەوە و لە دانیشتنێکدا سه‌رۆكی په‌رماڵه‌مان دووپاتی کردەوە کەوا هاوکار و پشتیوانی داواکارییەکانی لاوان دەبێت، و لە درێژەی گوتەکانیدا تەئکیدی کردەوە کەوا زۆر دڵخۆشە کە لاوانی کوردستان وێڕای جیاوازی بیروڕای سیاسی، لەسەر خەم و داواکاری لاوان یەک دەنگ و یەک ڕەنگ و تەبان، ئومێدیشی خواست کە بەو شێوازە لاوان بەردەوام بن بۆئەوەی پێکەوە بتوانین خزمەتی باشی توێژێکی گرنگی کۆمەڵگا بکەین، کە توێژی لاوانە و بە دڵنیاییەوە داهاتوو لەسەر دەستی لاوانی ووڵات بنیاتدەنرێت.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، كه‌  شاندی ئەنجومەن پاش سوپاس و پێزانین، تیشکیان خستە سەر کێشەکانی لاوان بەتایبەتی پرسی "بێکاری لاوان و مادەی هۆشبەر و کۆچی لاوان بە ڕێگای مەرگ"، هاوکات باس لە بەگەڕخستنەوەی یاسای سندوقی پشتیوانی لاوان و گەڕانەوەی ئارامی بۆ شەقامی کوردستان بە گرنگیەوە باسی لێوەکرا.
لە کۆتاشدا زۆر سوپاسی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرا بۆ پاڵپشتی و هاوکاری بۆ توێژی لاوان و ئەنجوومەنی لاوانی کوردستان هیوای خواست هەرچی زووە ئاوڕی جدی بدرێتەوە لە گرفتەکانی لاوان.

ئه‌نجومه‌نی لاوانی كوردستان، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: هەر لە درێژەی سەردانی شاندی ئەنجومەن بۆ په‌رله‌مان، سەردانی  خاتوو (مونا قەهوەچی) سکرتێری پەرلەمانی کوردستان کرا و لەگەڵ  سكرتێری په‌رله‌مانیش تیشکخرایە سەر کۆی کێشە و گیروگرفتەکانی لاوان و بەڕێزیشیان بەڵێنی پاڵپشتی و هاوکاری بۆ لاوانی کوردستان دووپاتکردەوە.


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.