Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 22:14

کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە رۆژئاوای عێراق کرایە ئامانج

کوردستان TV
100%

 بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق، تەقییەوە.

کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق، کرایە ئامانج.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە کە بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتی ئەنبار، تەقیوەتەوە.

بەگوتەی سەرچاوەکە تەقینەوەکەوە، ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، رانەگەیاندووە.

ئەمریکا، گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران، بە ئەنجامدانی ئەو جۆرە ھێرشانە تۆمەتبار دەکات.

لەئێستادا سێ ھەزار سەرباز لە چوارچێوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق بڵاوکراونەتەوە کە لەو ژمارەیە دوو ھەزار و 500 یان سەربازی ئەمریکان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.