به‌رپرسانی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاند: تاران نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه هاوشێوه‌ی عێراق چه‌ندان گرووپی میلیشیایی سه‌ر به‌خۆی له ئه‌فغانستان دروست بكات.
دوای قۆناغی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌ستی به‌سه‌ر به‌شی زۆری ناوچه‌كانی ئه‌فغانستاندا گرت، به‌رپرسانی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاند تاران نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه هاوشێوه‌ی عێراق چه‌ندان گرووپی میلیشیایی سه‌ر به‌خۆی له ئه‌فغانستان دروست بكات به ناوی به‌رگریكردن له شیعه‌كان، ئه‌مه‌یش به هه‌نگاوێكی ترسناك بۆ سه‌ر وڵاته‌كه لێك ده‌درێته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كرێته‌وه كه جێبه‌جێكردنی پلانێكی له‌مجۆره له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌فغانستان به ده‌ردی عێراق ده‌بات و هیچ كات ئارامی به‌خۆیه‌وه نابینێت.
حكوومه‌تی ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی ئه‌فغانستان ترس و نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و پیلانه‌ی تاران خسته‌ڕوو و ئاشكرای كرد كه دروستكردنی میلیشیایی مه‌زه‌وی هاوشێوه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق به بیانووی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداره توندڕۆكانی تاڵیبان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌مه ده‌بێته هۆی دروستبوونی جه‌نگی مه‌زه‌وی و هیچ هیوایه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی ئاشتی و ئارامی له ئه‌فغانستان بوونی نابێت.
هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه مه‌ترسییه‌كه هه‌ر ئه‌وه نییه تاران له ڕێی میلیشیاكانه‌وه شه‌ڕی مه‌زه‌وی له ئه‌فغانستان ده‌ست پێ بكات، به‌ڵكو ئه‌و میلیشیایانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیشی به‌كارده‌هێنێت و به ته‌واوی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه ده‌كات.
لای خۆشییه‌وه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌باره‌ی ترس و نیگه‌رانی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان دووپاتی كرده‌وه كه پێویست به ترس و نیگه‌رانی ناكات و ژماره‌ی چه‌كدارانی ئه‌و گرووپانه زیاتر له پێنج هه‌زار چه‌كدار نابێ، گوتیشی ئه‌و گرووپانه ده‌بن به پشتیوانی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی تر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.