Erbil 38°C سێشەممە 25 ئاب 18:55

راوێژکارانی باڵای سەربازیی ئەمریکا:لەگەڵ پێشمەرگە ھەنگاوی گرنگ و باشمان بڕیوە 

وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ شاندێکی باڵای راوێژکارانی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق و ھەرێم کۆبووەوە
کوردستان TV
100%

وەزیری پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل پێشوازیی لە راوێژکارانی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد لە پێکهاتبوو لە بەرپرسی ئۆفیسی ھاریکاری ئەمنی ئەمریکا لە بەغدا، کۆلونێڵ ھانن و بەرپرسی ئۆفیسی ئەمنی ئەمریکا لە ھەولێر، کۆلۆنێل دۆگلاس.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، لەمیانی کۆبونەوەیەکدا، کە بریکاری وەزارەت، سەربەست لەزگین و ئەمینداری گشتیی، جەبار یاوەر مەندە و سەرۆکی ئەرکان، جەمال محەمەد و راوێژکاران و بەرپرسانی باڵای وەزارەت ئامادەیبوون. گفتوگۆکرا لەبارەی دوایین مەترسییەکانی داعش لەناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، ھاوکات بەبایەخەوە تاوتوێی ناوەندەکانی ھەماھەنگی ئەمنی ھاوبەش لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق کرا لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

11

وەزیری پێشمەرگە ستایشی ھاوکاری و یارمەتییە لۆجیستی و سەربازیی و راوێژکارانی سەربازیی ئەمریکای کرد و پاڵپشتی و ھەماھەنگی بەردەوامی وەزارەتی پێشمەرگەیشی بۆ دووپاتکردنەوە.

تەوەرێکی دیکە کۆبونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر پڕۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە و بۆ ئەمەش راوێژکارانی باڵای سەربازیی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەکرد لەگەڵ پێشمەرگەدا ھەنگاوی گرنگ و باشیان بڕیوەو چاوەڕیی پێشکەوتنی زیاتریش دەکەن.

لەکۆتایی دیدارەکە، ھەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و بەرەو پێشبردنی بۆ ئاستێکی باڵاتر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.