سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی رایگەیاند کە رێککەوتنی کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ عێراق.
محەمەد حەلبوسی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی "عێراق بە رێککەوتنی کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا، دەستکەوتێکی گەورەی بەدیھێناوە و ھەنگاو بەرەو پتەوترکردنی تواناکانی خۆی دەنێت".
راشیگەیاندووە "ھەروەھا عێراق لەسەر ئاستی دیپلۆماتیی و سیاسیی سەرکەوتبووە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ستراتیجیی لەگەڵ واشنتۆن."
بەغدا و واشنتۆن لە میانی گەڕی چوارەم و کۆتایی گفتوگۆی ستراتیجیی لەسەر کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ئەمساڵ لە عێراق رێککەوتن.
پێشتر مسیال ئالوسی،سیاسهتمهداری عێراق رایگهیاندبوو كه ههر كشانهوهیهكی ئهمریكا له عێراق دهبێته هۆی دروست بوونی ئاژاوهنانهوهو جهنگی ههرێمی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.