ساڵانه له 7-30 لهزۆربهی وڵاتانی جیهان یادی رۆژی جیهانی هاوڕێیهتی دهكرێتهوه.
ئهم یاده ماوهی دووساڵه بههۆی نهخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا چالاكی فروان ئهنجام نادرێت، تهنیا لهرێگهی بڵاوكردنهوهی بهیان نامه یادهكه پیبرۆز دهكرێت.
هاوڕێیەتی لەنێوان گەل و وڵاتان و کەلتوور و تاکەکان دەکرێت ببێتە هۆکارێکی ئیلهامبەخش لەپێناو ئەرکەکانی ئاشتی و هەلێکە بۆ بونیادنانی پردەکان لەنێوان کۆمەڵگەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی پەیوەندییە مرۆییەکان و رێزگرتن لە جۆرێتی رۆشەنبیری.
بۆ یادکردنەوەی ئەم رۆژە نەتەوە یەکگرتووەکان هانی حکوومەت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەدات بۆ ئەنجامدانی چالاکیی و دەستپێشخەری کە رۆڵیان دەبێت لەو ئەرکانەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەیگرێتەبەر لەپێناو پتەوکردنی گفتوگۆ لەنێوان شارستانییەتییەکان.
شایانی باسه کۆمەڵەی گشتیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڕیاری 65/275 لە ساڵی 2011 بڕیاریدا 30 تەمووزی هەموو ساڵێک ببێتە رۆژی جیهانیی هاوڕێیەتی و، ئەم رۆژە رۆژێکی گرنگە و یەکێکە لە هەستە جوامێرە بە بەهاکان لە ژیانی مرۆڤدا لەسەرتاسەری جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.