Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 08:55

له‌ سنوری نێوان جه‌له‌ولا و خانه‌قین داعش هێرشی کرده‌ سه‌ر سوپای عێراق و کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%


 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 31 ى 7 ى 2021 ، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش، له‌ سنووری نێوان جه‌له‌ولا و قه‌زای خانه‌قین هێرشیان كرده‌ سه‌ر سوپای عێراقی فیدڕاڵ ، به‌هۆیه‌وه‌ كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌.
میدیاكانی ناوخۆی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌ته‌وه‌: له‌ هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر خاڵێكی ئه‌منی له‌ ناوچه‌ی حه‌لوان نێوان قه‌زای جه‌له‌ولا و خانه‌قین، سه‌ربازێك كوژراوه‌.
میدیاكانی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: كه‌ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی نێوان چه‌كدارانی داعش و سه‌ربازانی عێراقی نزیكه‌ نیو كاتژمێری خایاندووه‌ و دواتریش چه‌كدارانی داعش ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه‌ و  به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.


وه‌رگێران و داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.