له یاری كۆتایی پێشبڕكێكه‌دا كچانی ئه‌مه‌ریكا ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌شكردو به چوارده گۆڵ به‌رامبه‌ر به پێنج گۆڵ سه‌ركه‌وتنیان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئیسپانیا به‌ده‌ستهێنا.
به‌م بردنه‌وه‌ش ئه‌مه‌ریكا میدالیای زێڕی ئه‌م پێشبڕكێیه‌ی بۆ سێیه‌م جاری له‌سه‌ریه‌ك مسۆگه‌ركردو میدالیای زیوی بۆ ئیسپانیا جێهێشت، كچه یاریزان مادیلین موسیلمان ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بینی و سێ گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه تۆماركرد.
میلیسا سیدمانی هاوكاره‌كه‌شی دوو گۆڵی دیكه‌ی بۆ خانمانی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستهێنا، له یاری ده‌ستنیشانكردنی پله‌ی سێیه‌می پێشبڕكێكه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی هه‌نگاریا به یازده گۆڵ به‌رامبه‌ر به نۆ گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ڕوسیای برده‌وه‌و پله‌ی سێیه‌م و میدالیای بڕۆنزی به‌ده‌ستهێنا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.