Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 04:29

سەفین دزەیی: کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر کنیازێ ئیبراھیم خەسارەتێکی گەورەبوو

کوردستان TV
100%

سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی كه‌س و كار و خانه‌واده‌ی پڕۆفیسۆر كنیازێ ئیبراھیم سەرۆكی فیدراسیۆنی كوردان لە یەكێتی سۆڤیەتی جاران ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر كنیازێ ئیبراھیم سەرۆكی فیدراسیۆنی كوردان لە یەكێتی سۆڤیەتی جاران خەسارەتێکی گەورەبوو.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

 بەداخەوە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٨/٨/٢٠١٢١ کەسایەتی دیارو ڕۆشنبیری گەلەکەمان کنیازێ ئیبراهیم سەرۆکی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی سۆڤیەتی پێشووم پێگەیشت، کە بە نەخۆشی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد.

پڕۆفیسۆر کنیازێ ئیبراهیم لە قۆناغەکانی ژیانی خزمەتی زۆری زانست و ئەدەب و ڕۆشنبیری کوردی کردو ڕۆلی بەرچاوی هەبوو لەکۆکردنەوەی زانستخوازو سیاسەتوان و ڕۆشنبیرانی کورد لە یەکێتی سۆڤیەتی جاران لەچوارچێوەی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردان. سەرەتا لە ئەرمینیا، دواتر لە کازاخستان لە بواری زانستی و هاوکات وەک چالاکوانی سیاسی لە رێکخراوی بەربانگ لە کازاخستان لە خزمەتکردن بەردەوام بوو.

ئەکادیمی و پرۆفیسۆر دکتۆر کنیازێ ئیبراهیم ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا لەسەر ژیانی سیاسی و زانستی کوردانی سۆڤیەتی پێشوو و گەیاندنی ئێش و ئازارو ویستی کوردان بۆ ناوەندە سیاسی و زانستیەکان هەر لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەتی پیشوو تاوەکو ئەمڕۆ. بەڕێزیان لەگەڵ ئەوەی خۆی و خانەوادەکەی و دۆست و هاوڕێیانی دەیان ساڵ لە زێدی باب و باپیرانیان دوورکەوتنەوە و وەک پەنابەر لە دەرەوەی زێدی خۆیان دەژیان، بەڵام دڵ و مێشکیان هەمیشە لەگەڵ گەلی کوردستان بوو.

کۆچی دوایی ئەمڕۆی پڕۆفیسۆر کنیازێ ئیبراهیم و کۆچی دوایی چەند ڕۆژێک لەمەوبەری یوری نەبیێڤی هاوڕێ و جێگری، بوونە خەسارەتێکی گەورە و لەبیرنەکراو بۆ گەلەکەمان.

بەم بۆنە خەمناکە پرسەو سەرەخۆشی لەخانەوادەو کەس و کارو دۆستانی خوالێخۆشبوو دەکەم و خوای گەورە بیخاتە بەردەم میهرەبانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.