Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 04:29

پەرە بە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای هەولێر دەدرێت

کوردستان TV
100%


 له‌ راگه‌یاندراوێكدا ، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌:  رۆژی یه‌كشه‌مه‌ 8 ى 8 ى 2021 ، لە دیوانی پارێزگای هەولێر، بە سەرپەرشتی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سه‌رپه‌رشتی  كۆبوونەوەیەكی فراوانیان كرد بە مەبەستی پەرەپێدان و بایەخدانی زیاتر بە پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری پارێزگەی هەولێر .

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپات لە هەماهەنگیی نێوانیان كرایەوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان.
 راشیده‌گه‌یه‌نن: لە كۆبوونەوەكەدا كە هەر بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، هەروەها جێگرانى پارێزگار و نه‌به‌ز قائیمقامى ناوه‌ند و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی شارەوانییەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ئامادەی بوون، بە وردی تاوتوێی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر كرا.
 وه‌زاره‌تی شاره‌وانی راشیده‌گه‌ێنێت: لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگای هەولێر بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانی سنووری پارێزگای هەولێر كرایەوە، هەروەها چەندین تەوەری دیكەی خزمەتگوزاری بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە هەمەجۆرەكان و جێبەجێكردنی پرۆژەكانی سنووری پارێزگای هەولێر گفتوگۆیان لەبارەوە کران و تیشک خرایە سەر سێكتەرە جۆراوجۆره‌كانى خزمەتگوزاری، هه‌ردوو لایەنی وەزارەتی شارەوانی و پارێزگای هەولێر جەختیان لە پەرەپێدانی هاوكاری و هەماهەنگیی زیاترى نێوانیان کردەوە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە هەمەجۆرەكان بە شاری هەولێر بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.