Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 00:56

له‌گوێر داعش هێرشی کرده‌ سه‌ر هێزێکی حه‌شدی سوننه‌کان و کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش له‌گوندی معێجیلی سه‌ر به‌ شاره‌دێی گوێر له‌ شارۆچكه‌ی مه‌خمور، هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزێكی سه‌ر به‌ حه‌شدی سوننه‌كان.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ هێرشه‌كه‌دا چه‌كدارێكی حه‌شدی سووننه‌كان كوژراوه‌و دوو چه‌كدارێكی دیكه‌ش برینداربوون .

شایانی باسه‌ ماوه‌یه‌كه‌ چه‌كدارانی داعش له‌ شارۆچكه‌ی مه‌خموور و ده‌وروبه‌ری هێرشه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه‌ و له‌چه‌ند رۆژی رابردووشدا هێرشێكی بۆ سه‌ر گوندی كه‌نداڵ كرد و ژماره‌یه‌ك كه‌سی رفاند و سێ كه‌سیشی برینداركرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.