Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 01:41

کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ناوەڕاستی عێراق کرایە ئامانج

کوردستان TV
100%

کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە پارێزگای بابل ناوەڕاستی عێراق، کرایە ئامانج.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە کە بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتیی بابل، تەقیوەتەوە.

بەگوتەی سەرچاوەکە تەقینەوەکەوە، ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، رانەگەیاندووە.

لە میانی 11 رۆژدا، ئەمە دەیەم ھێرشە کە دەکرێتە سەر کاروانەکانی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق.

ئەمریکا، گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران، بە ئەنجامدانی ئەو جۆرە ھێرشانە تۆمەتبار دەکات.

لەئێستادا، سێ ھەزار سەرباز لە چوارچێوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق بڵاوکراونەتەوە کە لەو ژمارەیە دوو ھەزار و 500یان سەربازی ئەمریکان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.