Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 00:56

وه‌زیری کاره‌با: قەرزی هاوبەشانی کارەبا دەکەینە 12 قیست

وێستگه‌ی كاره‌بای كارۆئاوی دێره‌لوك گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێم
کوردستان TV
100%

 كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت:  وێستگه‌ی كاره‌بای كارۆئاوی دێره‌لوك به‌ گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت.
راشیده‌گه‌ێنێت: بە درێژایی تەمەنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە دەیەی 1980 لە عێراق، پرۆژەی دێرەلۆک بە یەکەم پرۆژەی کارۆئاوی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەژمێردرێت.
 وه‌زیری كاره‌با ده‌شڵێت: پرۆژەکە بە دوو یەکەی بەرهەمهێنان، 38 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێنێت و لەسەر قەرزی رێکخراوی جایکای ژاپۆنی بە تێچوونی 129 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت و تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت.
 كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: چەند رۆژێکە رەوشی کارەبا باشتر بووە، ئەوەش پەیوەندی بە گەڕانەوەی دوو یەکەی کۆمپانیای ماس هەیە کە لە رۆژی 15 ی حوزەیران، پێنج یەکەی کۆمپانیاکە بەهۆی چاکسازی  لە کار کەوتن و دواتر بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت 40 ملیۆن دۆلار وەک حەقدەست بۆی تەرخان کرا.
 هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت: لە شەش مانگی کۆتایی 2019، شەش مانگی یەکەمی کابینەی نۆیەم 6 هەزار سەرپێچی لابراون، لە ساڵی 2020 گەیشتە 10 هەزار سەرپێچی و لە ماوەی 7 مانگی ئەمساڵیش 5 هەزار سەرپێچی لابراون، کە دەکاتە 21 هەزار سەرپێچی.
بۆ نە‌هێشتنی سەرپێچییەکان و پێدانی کارەبا لە رێگەی پێوەری زیرەکەوە بە هەندێ شوێنی وەک (بازرگانی، ماڵ و پێشەسازی) لیژنەیەک بە ئەندامەتی هەر چوار وەزارەتی ( کارەبا، داد، شارەوانی و گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو) پێکهات، پێدانی کارەبا بەم شوێنانە بەم مانایە نییە کە رەواتی بدات بەوەی کە بە یاسایی دروست کراون، بەلکو تەنیا بۆ خەملاندنی کارەباکەی بووە.

هه‌روه‌ها وه‌زیری كاره‌با راشیده‌گه‌ێنێت: بە پێی یاسا و رێنمایی، هەر هاوبەشێکی کارەبا ئەگەر دوو جار بە سەر یەکەوە کرێی کارەبا نەدات، کارەباکە دەبرێت، بەڵام ئێمە دۆخی هاووڵاتیانمان لە بەرچاو گرتووە و کارەبای کەسمان نەبڕیوە. 
ده‌شڵێت: لە ماوەی نۆ مانگدا، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە %15ی لێخۆشبوون بۆ قەرزی کرێی کارەبا هەبوو.
كه‌مال محه‌مه‌د راشیده‌گه‌ێنێت: ئێستا قەرزی هاوبەشانی کارەبا دەکەینە 12 قیست، کە دەتوانن مانگانە لەگەڵ کرێی کارەباکەیان بدەن.
 كه‌مال محه‌مه‌د ده‌شڵێت: تا ئێستا 800 هەزار پێوەری زیرەک لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەستراون.
بەر لە پرۆژەی پێوەری زیرەک بە فیڕۆچوونی کارەبا لە%44 بوو، ئێستا بۆ %36 نزم بووەتەوە.
وه‌زیری كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لە %12 بە فیڕۆچوونی کارەبا بابەتێکی تەکنیکییە و لە تەواوی جیهاندا هەیە.
بە هۆی پێوەری زیرەکەوە، لە 7 مانگی 2021 لە بەروارد لەگەڵ 7 مانگی 2019، بە رێژەی 3.12 کاتژمێر کارەبامان زیاتر داوە.
له‌كۆتاییدا كه‌مال محه‌مه‌د رایده‌گه‌ێنێت، لە سوودەکانی دیکەی پێوەری زیرەک:
- بۆ خوێندنەوەی پێوەر ناچینە ناو ماڵان،
- زێدەڕوویی کەم بووەتەوە،
- پاراستنی تۆڕەکانی کارەبا باشتر بووە و سووتانی گۆڕەر چارەسەر بووە.
- سنوودارکردنی بڕی پێدانی کارەبا بۆ 49 ئەمپێر، ئەگەر هاوبەشانی کارەبا رازی بن لە زستان و هاویندا ئەم بڕە کەمتر بکرێت، دەتوانین کارەبای زیاتر بدەین.
- نەهێشتنی سەرپێچییەکان ئاسانتر بووە و پێویستی بە چوونی لیژنەکانی سەرپێچی نییە، کە هەندێجار کێشە لێ دەکەوتەوە.

شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.