له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی كارهبای حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: کەمال محهمهد ساڵح، وەزیری کارەبا، ئێوارەی رۆژی چوارشەمە بەیاوەری شاندێكی وەزارەت، لە نەخۆشخانەی ئێمرجێنسیی هەولێر سەردانی (کەریم عەبدولحەمید کەریم) کرد، کە لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرێت و تەندروستی ناجێگیرە.
وەزیری کارەبا، بە خانەوادەی ئەم کارمەندەی راگەیاند هەموو جۆرە هاوکاری و یارمەتییەک بۆ چارەسەر کردنی کاکە کەریم و دوای چارەسەریش پێشکەش دەکەین و هیوادارین بە زووترین کات چاک ببێتەوە.
کەریم عەبدولحەمید رۆژی (2021/8/7) لەگەڵ تیمێکی کارەبا بۆ چارەسەر کردنی كێشەی شۆرتێكی كارەبا لە فیدەری گۆرانی وێستگەی كارەبا لە قەرەهەنجیر نزیك گوندی (بنە) دەچنە شوێنی رووداوەکە و لە کاتی کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، تەزووی کارەبا لێی دەدات و بۆ نەخۆشخانە دەگوزاڕێتەوە.
وەزیری کارەبا سەردانی ئەو کارمەندەی کرد ، کە بە هۆی لێدانی تەزووی کارەباوە، هەردوو دەستی بڕدراوەتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.