Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 17:44

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی فوئاد عه‌لی و ده‌زگای سه‌ته‌لایتی کوردستان ده‌کات

کوردستان TV
100%

 به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی فوئاد عه‌لی ، كارمه‌ندی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌كه‌ی و ستافی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی: 
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی فوئاد عەلی 
بەڕێزان، لە خانەوادەی فواد عەلی و ستافی دەزگای سەتەلایتی كوردستان تیڤی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كارمەندی دڵسۆز و لێهاتووی دەزگای سەتەلایتی كوردستان تیڤی كاكە (فوئاد عەلی)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناكەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەیان و تەواوی خزم و دۆستانیان و دەزگای سەلاتەیتی كوردستان تیڤی دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی كاكە فوئاد بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بەخانەوادە و كەسوكار و هاوكارانی لە كوردستان تیڤی ببەخشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.